Abasi Kemendi Amkuzhe Hukma şarkı sözleri
ئەمکوژێ حوکمە ئەزانم بە خودا جەوری حەبیب
بەسە سا لە ڕێی خودا، دەس لە یەخەم بەردە تەبیب
تاڵعم نەحسە ئەترسم کە لەژێر باری فراق
بمرم و ڕۆژێ نەبێ دەوڵەتی وەسڵم وە نەسیب
وەرە دەستت بنە نێو دەستم و پێکەو بدوێین
با وەکوو سوفرە لە داخا بدڕێ ورگی ڕەقیب
چاوی فەتانە و یا نەرگسی جادویە هەتە
چوو بە یەک عیشوە ئەدا زاهیدی سەد ساڵە فەریـب
تا لە تۆ دورە دڵی غەمزەدە ئەی ڕاحەتی گیان
مەشرق و مەغـربە مابەینی لەگەڵ سەبر و شەکیب
بێ فــەراز نابێ نەشیب،ئەم قسە تەحقیقە بەڵام
من لە ڕێی عەشقی تۆ نەمدی بە خودا غەیری نەشیب
شێخ ئەگێڕێتەوە گەر چاوی بە زوڵفت بکەوێ
خرقە و سوبحە بە زونار و چلیپا و سەلیب
تاقەتم تاقە لە ژێر باری خەمانا گوڵەکەم
بکە ڕەحمێ بە دڵم، چاکە تەڕەحوم بە غەریب